ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی ساوسامتنی رەتکردەوە

''سڵۆت نایەوێت دەستبەرداری ئەستێرە پۆرتوگالییەکە ببێت''

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی ساوسامتنی بۆ فابیۆ کارڤالیۆ رەتکردەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ساوسامتن ئۆفەرێکی بەبڕی 15 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی کارڤالیۆ پێشکەشکردووە، بەڵام لیڤەرپوول دەستبەجێ رەتیکردەوە.

لیڤەرپوول نیازی فرۆشتنی کارڤالیۆی نییە و تەنانەت بڕی ئۆفەرەکە زۆر کەمترە لەوەی بەرپرسانی باڵای یانەکە چاوەڕێی دەکەن.

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول زۆر بە ئاستی کارڤالیۆ سەرسامە، بە تایبەت دوای بەشداریکردنی لە دوو یاری دۆستانەی رابردوو، بەرامبەر ریال بێتیس، ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد.\

گرێبەستی ئێستای یاریزانی نێودەوڵەتی پۆرتوگالی لەگەڵ لیڤەرپوول، لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button