ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

هەڕەشەی کوشتن لە سەرپەرشتیاری ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی پاریس دەکرێت

بەهۆی نمایشی دواژەمی ئێوارەی ئاهەنگەکە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی نمایشی دواژەمی ئێوارەی ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی پاریس هەڕەشەی کوشتن لە سەرپەرشتیاری ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیاد دەکرێت.

داواکاری گشتی لە پاریس رایگەیاندووە، تۆماس جولی سەرپەرشتیاری ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی پاریس هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە، لە ئینتەرنێت چەند پەیامێکی هەڕەشەئامێزی پێگەیشتووە، بەشێک لەو پەیامانە هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە.

بەهۆی بەشێک لە نمایشی ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی پاریس کە باسی تابلۆی دواژەمی ئێوارەی لیۆناردۆ داڤینچی دەکرد، رەخنەیەکی زۆر لە ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی پاریس گیرا و دوای چەند کاتژمێرێک ڤیدیۆی ئاهەنگەکە لە یوتیوب سڕایەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، بەشێک لە کاسۆلیکییەکان لەو بەشەی ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی 2024 ناڕازین، کە لە چەند بەشێکی نمایشەکە چەند هاوڕەگەزخوازێک دەردەکەوتن و مەسیحییەکان ئەو نمایشەیان بە بێڕێزیکردن دەزانن و راستڕەوەکان بە توندی سەرکۆنەی چەند نمایشێکی ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی پاریسیان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button