جیهانگرنگترین

فیفا هەڕەشەکردنی خولەکانی ئەورووپای بەهەند وەرگرت و هاتە ژێرباری گفتوگۆوە

Yariga App

یاریگا –

دواجار یەکێتی تۆپی پێی جیهانی “فیفا” هەڕەشەکانی پرێمەرلیگ و یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی بەهەند وەرگرت و ئامادەیی پیشان دا بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەشتن.

هەفتەی رابردوو بوو بابەتێک شەقامی وەرزشی تەنی کاتێک خولە جیاوزازەکانی ئەورووپا بەتایبەت خولی ئینگلیزی ناسراو بە پرێمەرلیگ لەگەڵ یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان کە رابەرایەتی بەرەی ناڕەزایەتیەکان دەکەن، هەڕەشەی گرتنەبەری رێککاری یاساییان کرد لە هەمبەر رۆژژمێریی یارییە نێودەوڵەتییەکان.

خولەکانی ئەورووپا کە بریتین لە 39 خول لە 33 وڵاتی جیاوازەوە، هاوشانی یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکان فیفایان بە “خراپ بەکارهێنانی باڵادەستی” تۆمەتبارکرد و لە بەرانبەر ئەوەشدا هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵایان کرد.

لە سکاڵا چاوەڕوانکراوەکەیاندا، لایەنی ناڕازی باس لەوە دەکەن فیفا خراپ پێگەکەی بەکار دەهێنێت و چێژ لە یاریزانەکان زەوت دەکات بەو خشتە و رۆژژمێرەی بەکاری دەهێنێت لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا.

یەکێتی تۆپی پێی جیهانی بەوەش تۆمەتبار کرابوو کە خۆبەخۆ و بەبێ راوێژ بە تیم و رێکخراوەکان بۆ زیادکردنی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی جامی جیهانی و زیادکردنیان بۆ 32 هەڵبژاردە.

لای خۆیانەوە و لە رێگەی وتەبێژەکەیانەوە فیفا راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە بەوەی یەکێتیەکەیان خزمەتی هاوسەنگی بەرژەوەندییە گشتیەکانی تۆپی پێ دەکات، لەوانە پاراستنی یاریزانان و لەو رووەیشەوە کۆشش دەکەن چی باشترین ئەنجامی بدەن بۆ وەرزشەکە لە سەرتاسەری جیهان.

بۆ ئەو مەبەستەیش، هەر وەک وتەبێژەکەیان باسی کردووە، لە بری پەنابردنە بەر سکاڵا، گفتوگۆی بەرهەمدار لەسەر مێزی کۆبوونەوەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button