ئۆڵێمپیادی پاریس

کەموکوڕییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس بەردەوامن؛ یاریزانان خواردن نییە بخۆن و فێنککەرەوەشیان نییە

Yariga App

یاریگا –

کەموکوڕییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس بەردەوامن و بەشێک لە وەرزشوانان دەڵێن ‘خوارن نییە بیخۆین و فێنککەرەوەشمان نییە’.

رۆژ دوای رۆژ رەخنەکان لە میوانداریکردنی ئۆڵێمپیادی پاریس زیاتر دەبن، هەڵبژاردەی تۆپی پێی پاراگوای رەخنەی توندیان لە رێکخستنی کاروبارەکانی ئۆڵێمپیادی 2024 هەیە و بەمهۆیەوە داوا دەکەن یارییەکەیان لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بەرامبەر میسر دوابخرێت.

ماڵپەڕی ABCCardinal ئاشکرایکردووە، یاریزانانی پاراگوای لە دۆخێکی خراپدان، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە نەیانتوانیوە گەشتی مارسێی بکەن بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکانیان بکەن بۆ یارییەکەی میسڕ، کە وابڕیارە سبەی هەینی پاراگوای و میسڕ لە قۆناخی 16 بەیەک بگەن.

کارلۆس گامارا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پاراگوای دەڵێت :’ئۆڵێمپیادی پاریس لە رووی میوانداریی و رێکخستنەوە خراپترین ئۆڵێمپیادە بینیبێتم، لە گوندی ئۆڵێمپی خواردنی پێویست نییە، تەنانەت دوێنێ بەشێک لە یاریزانەکان ناچار بووینە پیتزا بخۆن بۆ ئەوەی بتوانن بخەون، بەهۆی نەبوونی فێنککەرەوە بەشێک لە یاریزانان نەیانتوانیوە بخەون’.

رۆبێرتۆ رۆخاس رۆژنامەنووسی پاراگوایی ئاشکرایکردووە، یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی لە فڕۆکەخانە و هۆتێل لەکاتی گەشتەکەیان لە پاریسەوە بۆ مارسێی فێنککەرەوەیان نەبووە، زۆربەی یاریزانەکان نەیانتوانیوە بخەون.

بابەتی زیاتر

Back to top button