ئاسیاسعوودیەگرنگترینمۆندیال

سعودیه‌ له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ مۆندیال هه‌مووانی شۆككردوه‌

وردەکاری نوێ.. فیفا رازی دەبێت مۆندیالی 2034 لە سعودیە بكرێت؟

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی جیهان دوای تەواوکردنی هەموو وردەکاری و مەرجەکان، فایلی به‌ربژێربوونی سعودیەی بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2034 وەرگرت.

ئەو فایلەی کە دووشەممەی رابردوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پێشکەشی فیفا کرابوو، دروشمی “پێکەوە گەشە دەکەین”ی لەسەر بوو.

لە فایلەکەدا پلانی سعودیە بۆ میوانداریکردنی گەورەترین چالاکیی تۆپی پێ لە جیهاندا لەخۆگرتبوو، بەو پێیەی یارییەکان لە 5 شاری سەرەکیدا بەڕێوەدەچن، کە بریتین لە، ڕیازی پایتەخت، كه‌ هه‌شت یاریگا لەخۆدەگرێت، جددە، خوبەر، ئەبه،  نیۆم، ئەم شارانە 15 یاریگای پێشکەوتوو لەخۆدەگرن، لەنێویاندا 11 یاریگای نوێن.

لە نێو یاریگاکانی ریاز یاریگای نوێی شا سەلمان هەیە کە زیاتر لە 92 هەزار هانده‌ر لەخۆدەگرێت، كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڕیاردا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش ئه‌م یاریگایه‌ دروست بكرێت، بەگوێرەی فایلەکە میوانداری یاریی کردنەوەی و کۆتا مۆندیال ده‌كات، هەروەها دەبێتە یاریگای سەرەکی هەڵبژاردەی سعوودیە.

هەروەها فایلەکە ئاماژە بە یاریگای شازادە محەمەد بن سەلمان دەکات لە شاری قدیە کە دەکەوێتە سەر یەکێک لە لووتكه‌كانی چیای توەیق کە بە دیزاینێکی بێ وێنە و داهێنەرانە جیا دەکرێتەوە.

 

هه‌روه‌ها یاریگای شاری وەرزشی شا فەهد پەرەی پێدەدرێت نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌ كورسیه‌كانی یاریگاكه‌  زیاد ده‌كرێت بۆ 70 هه‌زار.

لە شاری جددەش، یاریگای ناوەندی جەددە ئاماده‌ ده‌كرێت کە بە دیزاینێکی تەلارسازی ناوخۆیی و له‌ دار دروست ده‌كرێت، كه‌ له‌ نەریتی ناوچەی جددە وەرگیراوە، هەروەها یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا، ئاماده‌یه‌.

یاریگای ئارامکۆ، لە شاری ئه‌لخوبه‌ر، دەکەوێتە کەناری کەنداو، دیزاینەکەشی ژمارەیەک کەشتی لەخۆدەگرێت، شێوەی ئەو سووڕانەوەیە وەردەگرێت کە لە هاویندا لە کەناراوەکاندا دەردەکەون.

لە باشوورەوە یاریگای زانکۆی مەلیک خالید لە شاری ئەبها ئاماده‌یه،‌ کە ئێستا زانکۆی ئه‌و شاره‌ بەکاری دەهێنێت، کاری فراوانکردنی بۆ ده‌كرێت بۆ ئەوەی شوێنی هانده‌رێكی زیاتر بگرێت بۆ زیاتر لە 45 هەزار كورسی بەرز ده‌كرێته‌وه‌.

لە فایلەکەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت، یاریگای نیۆم کە دەکەوێتە بەرزی زیاتر لە 350 مەتر لەناو پێکهاتەی پڕۆژەی هێڵدا، دیارترین یاریگای تۆپی پێ بێت لە جیهاندا، سەرچاوە سەرەکییەکانی دابینکردنی وزەی یاریگاکە بریتین لە هەردوو وزەی با و وزەی خۆر، ئەوەی بازدانێکی گه‌وره‌ لە ئاستی یاریگاکانی تۆپی پێدا داده‌نرێت.

بە سود وەرگرتن لە فەزای سعودیە و هەمەچەشنی ناوچەکانی، پلانی میوانداریکردن درێژدەبێتەوە بۆ دە شار کە پاڵپشتی پێنج شارە میواندارەکە دەکەن، میوانداری هەندێک لە کەمپی تیپە بەشداربووەکان دەکه‌ن ئه‌و ناوچە گەشتیارییەکانیش دەگرێتەوە کە تیپەکان و هاندەران دەتوانن بەدواداچوون بۆ کولتووری سعودیە و ئەزموونی گەشتیاری جیاواز بكه‌ن.

له‌ فایلەکە ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، زیاتر لە 230 هەزار ژووری هۆتێلی ڤی ئای پی بۆ شانده‌كانی فیفا تیپه‌ به‌شداربووه‌كان ئاماده‌ ده‌كرێت، هەروەها 132 بارەگای مەشق و ڕاهێنان لە 15 شار ئاماده‌ ده‌كرێت،‌ لەنێوانیاندا 72 یاریگایه‌ کە بۆ کەمپی مەشق و راهێنان دیاری کراوە، جگە لە دوو بارەگای مەشق و راهێنان کە بۆ تیمەکانی ناوبژیوان دیاریکراوە.

لە فایلەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌كرراوه‌ له‌ هه‌ر شارێك شوێنێك بۆ ڤیستڤاڵی هانده‌ران ئاماده‌ ده‌كرێت كه‌ هەر وه‌شانێكی پێشووی مۆندیال، هه‌بووه‌، لە نێو ئەو شوێنانەی کە پێشنیار کراون، پارکی شا سەلمان لە ریاز کە دەبێتە گەورەترین پارک لە جیهاندا كه‌ ڤیستیڤاڵی هانده‌رانی لێ بكرێت، کەناری ئاوی جددە لەسەر دەریای سوور، گۆڕەپانی ئەلبەهار لە ئەبها، مارینا لە ناو پرۆژه‌ی هێڵ له‌ نیۆم، و پارکی شا عەبدوڵڵا.

لە ساڵانی رابردوودا سعودیە میوانداری کۆمەڵێک ڕووداوی گەورەی وەرزشی کردووە، بەتایبەتی لە فۆرمۆلا وه‌ن، بۆکسێن، جامی سوپەری ئیسپانیا و ئیتاڵیا و جامی جیهانی یانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button