ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی بە توندی لەلایەن پریمەرلیگەوە سزادرا

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا رایگەیاند یانەی مانچێستەر سیتی یان سزا داوە بەهۆی شکاندنی یاساکانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە.

مان سیتی دەبێت بڕی 2 ملیۆن پاوەند پێبژاردن بدات بەهۆی ئەوەی 22 جار یاساکانی خولەکەی شکاندووە. سزاکەی  سەر مانچێستەر پەیوەندی نیە بەو کەیسە گەورەیەی لەسەر یاسای یاری خاوێن لەسەریەتی بەڵکو پەیوەندی بە شکاندنی چەند یاسایەکی کاتی یارییەکانەوە هەیە، وەک دوا کەوتنی یاریزانان بۆ گەڕانەوە بۆ نێو یاریگا لەدوای پشووی نیوەی یەکەم و ئەمەش چەند جارێک دووبارە بووەتە.

تیمەکەی گواردیۆلا هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەیەکی وورد دایە بۆ زیاد لە 100 کەیسی دیکە بەهۆی شکاندنی یاری خاوێن و یەکێک لە سزاکانیش رەنگە دابەزاندنی ئەو یانەیە بێت بۆ پلە یەک ئەگەر هاتوو کەیسەکان لە دژی ئەو یانە یەکلابوونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button