ئه‌مریکا

دۆخی چیمەنی یاریگاکانی ئەمریکا داڤیدێ ئانچێلۆتی تووڕە دەکات

Yariga App

یاریگا –

دۆخی کەمپی مەشقەکانی شیکاگۆ وایکرد داڤیدێ ئانچیلۆتی یاریدەدەری راهێنەری ریال مەدرید کاردانەوەی زۆر توندی هەبێت.

یەکەم راهێنان لە شیکاگۆ و یەکەمین ناڕەزایەتی. دوێنێ پیاوانی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە کەمپی زانکۆی ئیلینۆیس (UIC) لە فلایمز فیڵد مەشق و راهێنانیان کرد، ئەو یاریگایەی کە تیپی تۆپی پێی پیاوان و تیپی بێیسبۆڵی زانکۆی ئافرەتان تێیدا یاری دەکەن.

پاسەکەی ریال کاتژمێر 9 بەکاتی ناوخۆ گەیشتە کەمپەکە یاریزانەکان چوونە یاریگا تاوەکوو دەست بە راهێنان بکەن، پێش ئەوە لەژێر دەستی پینتۆس، راهێنەری جەستەیی تیپەکە بۆ ماوەی 50 خولەک راهێنانیان کردبوو.

هەمیشە ئەرکی داڤیدێ ئانچیلۆتییە کە سەرپەرشتیاری راهێنانی تیپەکە بکات و هەر لەسەرەتاوە دەستی بە گلەییکردن کردو بە هاوارەوە گوتی؛

کەسێک بۆم روون بکاتەوە کە چۆن دەتوانین لێرە راهێنان بکەین؟ چ شەرمەزارییەکە خوایە گیان!

بێگومان توڕەیی کوڕەکەی کارلۆتۆ رەوا بوو چونکە هەندێک لە پڕژێنەرەکان بەردەوام ئاویان دەپڕژاند. ئاودانی چیمەن کارێکی ئەرێنییە، بەڵام زیادەڕەویکردنی رەوا نییە، بەتایبەتی لە کاتی مەشق و راهێنانی تیپێکی تۆپی پێدا.فشاری ئاوەکە ئەوەندە زۆر بوو کە نیکۆ پاز قاچی بەکارهێنا بۆ ئەوەی ئاوەکە بوەستێنێت تاوەکوو هاوڕێکانی تەڕ نەبن. لە کۆتاییدا بە ئامۆژگاری ستافی تەکنیکی ریال، پڕژێنەرەکان کوژێنرانەوە و مەشقەکانی ریال بە کەمێک دواکەوتن دەستی پێکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button