دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

سێ زلهێزی خولە جیاوازەکانی ئەوروپا کێبڕکێی گواستنەوەی فۆفانا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یوسوف فۆفانا خواستی چەند یانەیەکی زلهێزی خولە گەورەکانی ئەورووپای لەسەرە و یانەکەیشی نرخەکەی دیاریکردووە.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکە لە زستانی 2020 بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە مۆناکۆ و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، یانەکانی مانچێستەر یونایتد و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش چوونەتە کێبڕكێی فۆفاناوە هاوشانی ئەیسی میلان.

دی مارزیۆ زانیویەتی کە میلان پێشتر رێکەوتنیان لەگەڵ کردووە لەسەر مەرجە کەسییەکان.

چوونەپێشەوەی یانە ئینگلیزی و ئیسپانییەکە رەنگە دۆخەکە لە میلان ئاڵۆز بکەن و ئەو بڕە پارەیە بدەن کە مۆناکۆ داوای دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، لایەنی فەڕەنسی بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە 25 ساڵانەکەی داوای بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

یوسف وەرزی رابردوو کە لە پلەی دووەمی خولی فەڕەنسی بوون، لە 33 یاریدا توانی 4 گۆڵ و 4 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button