ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید دەیەوێت ماتس هەمێلس بگوازێتەوە ریزەکانی

بۆ ئەوەی شوێنی ناچۆ بگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید دەیەوێت ماتس هەمێلس بگوازێتەوە ریزەکانی بۆ ئەوەی شوێنی ناچۆ بگرێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هەمێلس جێگەی سەرنجی لۆس بلانکۆسە، بەتایبەتی دوای دەرچوونی ناچۆ بۆ سعودیە و کارلۆ ئەنچیلۆتی رەنگە چاوی لە گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بێت.

لە لایەکیتریشەوە ئۆفەرەکەی ریال رەنگە مەترسی لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ بۆلۆنیا دروست بکات. بەگوێرەی رۆژنامەی گازێتا گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە و بۆلۆنیا لە گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 35 ساڵەکە لەم هاوینەدا متمانەی بەخۆی هەیە.

پێدەچێت بۆلۆنیا لە ئێستاوە بەدوای جێگرەوەیەک بۆ ریکاردۆ کالافیۆری و ریال مەدریدیش بە دوای جێگرەوەیەک بۆ ناچۆ بگەڕێت.

بۆلۆنیا مووچەی ساڵانەی دوو ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە هەمێلس کردووە لەگەڵ پاداشتەکان کە دەتوانێت ببێتە سێ ملیۆن بۆ هەر وەرزێک، بەڵام بەرگریکارەکە نایەوێت لە بڕیاردان پەلە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button