ئیسپانیا

دوای دەرکەوتنی بە درێسی سانتۆس، یانه‌كه‌ پەیامێک بۆ لامین یاماڵ دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

سانتۆس پەیامێکی تایبەتی بۆ لامین یاماڵ، ئەستێرەی لاوی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌نێرێت.

دوای ئەوەی یاماڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە درێسێکی یانه‌ی سانتۆسی لەبەردایە، ناو و ژمارەی نێیمار داسیلڤای لەسەر نووسراوه‌، درێسه‌كه‌ش ئه‌و درێسه‌یه‌ دوایین وەرزی نێیمار بووه‌ له‌گه‌ڵ سانتۆس پێش ئەوەی لە ساڵی 2013 په‌یوه‌ندی به‌ بارسێڵۆنا بكات.

لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی “X” یانه‌ی سانتۆس وێنه‌كه‌ی یاماڵی بڵاویکردۆته‌وه‌ و نووسیویه‌تی، ئەم درێسە زۆر مێژووییە، یاماڵ وه‌ره‌ بۆ ڤیلا بێلمیرۆ  دەرفەتەکە بقۆزه‌وه‌ لە کاتی پشوودا سەردانی یاریگاكه‌مان بكه‌، ئێمە درێسە نوێیەکەت پێشکەش دەکەین.

لامین یاماڵ پێشتر رایگەیاندبوو کە هاندەری ئەستێرەی بەڕازیلی نیێمارە، زۆر حەزی لە سەیرکردنی یارییەکانی یاریزانه‌كه‌ بووه‌.

یاریزانە تەمەن 17 ساڵەکە پشووی هاوینە بەسەر دەبات، دوای ئەوەی سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024، لە پاڵەوانێتییەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد چوار ئه‌سیست و گۆڵێکی هه‌بوو، هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button