بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تەواو؛ زاخۆ هێرشبەرێکی بەڕازیلی دەگوازێتەوە ریزەکانی

وەرزی رابردوو لە یانەی زاخۆ یاریی دەکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی زاخۆ هێرشبەرێکی بەڕازیلی پێشووی دەگەڕێنێتەوە ریزەکانی و لە چەند رۆژی داهاتوو گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی زاخۆ لەگەڵ گوستاڤۆ هێنریکی هێرشبەری بەڕازیلی پێشووی یانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن و لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو یاریزانە بەڕازیلییە گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

گوستاڤۆ هێنریکی (28 ساڵان) هاوینی رابردوو لە یانەیەکی ڤیێتنامییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی زاخۆ کرد، بەڵام دواتر بە هۆکارێکی تایبەتی و خێزانییەوە نەیتوانی لەگەڵ زاخۆ بەردەوام بێت، دوای ئەنجامدانی 7 یاری لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و تۆمارکردنی 3 گۆڵ مانگی دیسەمبەری 2023 یانەکەی بەجێهێشت.

گوستاڤۆ هێنریکی سەرەتای ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی ئامێریکا ئێف سی بەڕازیلییەوە کرد و لە 17 یاری 3 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button