ئیسپانیاگرنگترین

رۆناڵد کومان هێرشی توندی كرده‌ سەر یانەی بارسێلۆنا و لاپۆرتا

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵد کومان راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا جارێكی دیكه‌ هێرشی كرده‌ سەر یانەی بارسێلۆنا و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە.

پێشتر کۆمان راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بوو دواتر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، راهێنه‌ره‌ هۆڵەندییەکە رایگه‌یاند، یانەکە رێزی لە ئەفسانەکانی یانه‌كه‌ی نەگرتووە، هه‌روه‌ها باسی لە هاتنی هانسی فلیک و رۆیشتنی چاڤی و زۆر بابەتی پەیوەست بە تیپیه‌ کەتەلۆنیه‌كه‌ كرد.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە رۆیشتنی چاڤی، کۆمان بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیدا گوتی، ئەوە جێگەی شەرمەزارییە، چونکە من چاڤی دەناسم و پێموایە کەسێکی زۆر باشە، راهێنەرێکی به‌توانایه‌، زۆر شت هەبوو، سەرەتا گوتی دەڕۆم، دواتر سەرۆک باوه‌ری پێهێنا بمێنێتەوە، به‌ڵام دۆخێكی شه‌رمه‌زاری بوو دواتر دووریان خسته‌وه‌، نازانم چی روویدا.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، جێگای داخە ئەو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، منیش رۆیشتم، پێش ئێمه‌ مێسی رۆیشت، پێموایە کێشەی بارسێلۆنا نەبوونی مێسی بوو وا دیارە ئەفسانەکانی یانەکە هیچ مانایەکیان بۆ دەستەی کارگێڕی یانه‌كه‌ نییە، بۆیە باشترین شت رێزگرتنە لە خەڵک و ئەفسانەی یانەکە .

راهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد، پێویستە بارسێلۆنا لە لوتکەدا بێت، لەم ساڵانەی دواییدا له‌ ركابه‌رییه‌كان دووركه‌وتبوونه‌وه‌، پێموایە ئەوە بەهۆی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانه‌كه‌یه‌ و ریاڵ مەدرید لە زۆر شتدا لە بارسێلۆنا باشتره‌

کۆمان گوتیشی، دوو ساڵی ترم وەک راهێنەری هۆڵەندا ماوە ، بەڵام ئەگەر خەونێکم هەبێت ئەوە گەڕانەوەیە بۆ بارسێلۆنا، لەگەڵ سەرۆکێکی تردا، به‌ڵام نەک وەک راهێنەر، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی کێشە تەکنیکیەکانی یانه‌كه‌  .

کۆمان پەیامێکی بۆ لاپۆرتا سەبارەت بە هانسی فلیکی راهێنەری نوێ  نارد و گوتی، هیوادارم ئارمم بگرێت لەگەڵ راهێنەری نوێی یانه‌كه‌، چونكه‌ پێویستی به‌كاته‌.

له‌ كۆتاییدا گوتی، دەزانم بارسێڵۆنا لاوی زۆری وەک لامین یامال و پێدری و جاڤی هەیە، بەڵام پێویستی بە یاریزانێكی وەک ئێمباپێ هەیە کە لە هەموو روویەکەوە جیاوازی دروست بکات، بۆ یاماڵ لە تەمەنی خۆیدا ئەمە شتێکی سەرنجڕاکێشە، بەڵام دەبێت کات و ئارامی پێبدەیت، تەنها یەک مێسی لە جیهاندا هەیە، لە داهاتووشدا مێسییەکی دیکە نابینین.

بابەتی زیاتر

Back to top button