بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە زاری خۆیەوە؛ دیارترین ئەو هۆکارانەی وایکرد لێنی یۆرۆ مانچێستەر یونایتد هەڵبژێرێ

Yariga App

یاریگا –

تۆزێک پێش ئێستا یانەی مانچێستەر یونایتد بە فەرمی گرێبەستی لێنی یۆرۆی راگەیاند و گرەوەکەی لە ریاڵ مەدرید بردەوە.

هەردوو زلهێزەکەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا لە کێبڕکێی سەختدا بوون بۆ دەستخستنی تواناکانی بەرگریکارە فەڕەنسیەکە، بەڵام کارگێڕی لیل دەیویست رووبکاتە مانچێستەر بەهۆی بڕی ئەو ئۆفەرەی کە پێشکەشی کردبوون.

مانچێستەر یونایتد گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند

لەبارەی هەڵبژاردنی مان یو بەسەر داخوازیکەرەکانی دیکەدا، لە یەکەم لێدوانیدا یۆرۆ وتی

هەر لە یەکەم گفتوگۆمدا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ئەوان پلانێکی روونیان خستە روو بۆ چۆنیەتی بەرەوپێشبردنم لەم پرۆژە سەرنجراکێشە. بایەخێکی زۆریشان پیشاندا بە خۆم و خانەوادەکەیشم. شانازییەکەی باوەڕپێنەکراوە گرێبەست لەگەڵ مانچێستەر یونایتدا واژۆ دەکەم.

یاریزانەکە کە تازە تەمەنی 18 ساڵە، وتیشی

من مێژووی یاریزانە گەنجەکانی مان یو دەزانم و هەستیش دەکەم کە ئێرە شوێنێکی نایابە بۆ گەیشتنم بە ئامانج و خواستەکانم. باتوانم چاوەڕێی ئەو ساتەبم کە دەستپێدەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button