ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت

رەنگە بەرگریکارەکەی تاوەکو سەرەتای ساڵی نوێ یاری ناکات

Yariga App

یاریگا –

تیمی پزیشکی بارسێلۆنا بڕیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ رۆناڵد ئاراوخۆ دەدات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە دوای گەڕانەوەی یاریزانانی بارسا بۆ بەشداریکردن لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ، تیمی پزیشکی بارسا پشکنینی تەواوییان بۆ ئاراوخۆ کردووە.

بەگوێرەی راپۆرتی تیمی پزیشکی یانە کاتالوونییەکە بێت، ئاراوخۆ دەبێ نەشتەرگەرییەکی بەپەلە بکات و بەمەش تاوەکو کۆتاییەکانی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم و ناوەڕاستی دیسێمبەر/کانوونی یەکەم ناگەڕێتەوە یارییەکان.

ئاراوخۆ لە یاریی نێوان ئوروگوای و بەرازیل لە قۆناخی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمێریکا تووشی پێکانبوو بەو هۆیەوە نەیتوانی یارییەکانی پاڵەوانیەتییەکە تەواو بکات.

رۆژنامەکە لە سەرچاوەی ئاگاداری نێو یانەکە، ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئاراوخۆ پشتڕاست دەکاتەوە و ئەمەش زیانێکی بە پێکهاتەی هانسی فلیک دەگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button