کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

سكالۆنی ترسی له‌ یاریی كۆتایی هه‌یه‌

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هۆشداریدا لە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆی له‌ یاریی نێوان ئۆرۆگوای و کۆڵۆمبیا لە قۆناخی پێش کۆتایی كۆپا ئەمەریکای 2024 روویاندا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لە یاریی کۆتایی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بەرامبەر کۆڵۆمبیا یاری دەکات و تانگۆ ده‌یه‌وێت دووه‌م نازناوی له‌سه‌ریه‌كی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت.

سکالۆنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یاریی كۆتایی گوتی، لە کاردانەوەی یاریزانەكانی ئۆرۆگوای له‌چوونە ناو یاریگا تێگه‌یشتم، هه‌وڵیاندا ئەندامانی خێزانەکانیان بپارێزن.

گوتیشی، دیمەنەکان سەخت بوون، رووبەڕووی دۆخێکی هاوشێوە بووینه‌تەوە کاتێک کێشەی جەماوەر بووە هۆی دواکەوتنی دەستپێکردنی یاریی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین لە یاریگای ماراكانا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیوادارم بینەران چێژ لە کەشێکی خۆش وەربگرن، ئێمە دەمانەوێت یاریزانەکان نمونە بن، بەڵام ئەگەر شتێکی لەم شێوەیە رووبدات، هەمووان وەک یەک رەفتار دەکەن، هیوادارم ئەمە دووبارە نەبێتەوە.

له‌باره‌ی وازهێنانی دیماریا له‌ یاریی نێوده‌وڵه‌تی و به‌شداریكردنی له‌ یاریی كۆتایی راهێنه‌ره‌كه‌ی تانگۆ گوتی، هەرچەندە دەزانین ئەمە دوا یاری نێودەوڵەتی دیماریا دەبێت، بەڵام هەمیشە بەرژەوەندی تیپەکەمان لە پێش هەموو شتێکەوە داناوە، ئەگەر بەشداری بکات، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە مافی بەشداریکردنی هەیە، ئەگەر بڕیاریش بدەین بەشداری نه‌كات، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ئێمە پێمان وایە بڕیار نییە بەشداری بکات، هیوادارین هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە بچێت و دیماریا بە باشترین شێوە واز له‌ یاریكردن بهێنێت.

له‌باره‌ی لیۆنێل مێسیش گوتی، ئه‌و له‌ دۆخێكی باشدایه‌ و به‌شداری یارییه‌كه‌ ده‌كات، ئاماده‌ین یاریزانه‌كانی تریش ئاماده‌ین هیوادارم بتوانین باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین.

له‌ كۆتایشدا گوتی، ئەمە یاری کۆتاییە، هەموو یارییەکی کۆتاییش تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەوڵ دەدەین یاری بکەین و بیبەینەوە، هەموو تیپێک کە دەچێتە یاری کۆتایی دەزانێت ئەوە مانای چییە و دەتوانێت چی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button