ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زیدان باسی بارودۆخی ڤینیسیوس و لێدوانەکەی رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا-زینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رەتیدەکاتەوە ڤینیسیوس جونیۆر لە گواستنەوەی زستانەدا یانەکە جێبهێڵێت، پاش لێدوانێکی دالیما رۆناڵدۆی بەڕازیلی.

لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکەی ئالاڤێس پرسیاری ڤینیسیوس لە زیدان کرا کە ماوەیەک بەرکەنار خراوە ئەویش لە وەڵامدا بە راشکاوانە وتی “ئەوە راستە کە بە کەمی یاری دەکات. بەڵام کاتی خۆی دێت و دەبێتە یاریزانێکی گرنگ بۆ ئێمە وەک ئەوانی دیکە. پێویستە ئامادە بێت هەمیشە . بەدڵنیاییەوە لەگەڵمان دەمێنێتەوە ئەویان گومانی تیانیە”.

ئەم لێدوانەی زیدان پاش ئەوە هات رۆناڵدۆ دالیمای بەڕازیلی کە ئێستا خاوەنی ریاڵ ڤالۆدۆلیدە وتی ” زۆر حەزدەکەم ڤینیسیوم بگوازمەوە بۆ یانەکەم لە گواستنەوەی زستانەدا بەخواستن، ئەو وەرزی رابردوو ریاڵ مەدرید رزگارکرد لە شکستێکی گەورە. چاوەڕوانی زۆری لێدەکرێت و خاوەنی بەهرەیەکی زۆرە”.

جونیۆر پاش ناوبانگە زۆرەکەی وەرزی رابردووی، لەم وەرزەدا تەنها لە چوار یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکی بووە و لە پێنج یاریش وەک یەدەگ بەشداری پیککراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button