ئینگلتەراگرنگترین

یەکەم دیمانە؛ ئێنزۆ مارێسکا بەڵێن بە هاندەرانی چێڵسی دەدات

''دەبێ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاندەران بەهێز بکەینەوە''

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری نوێی چێڵسی لە یەکەم دیمانەیدا داوای تۆکمەکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هاندەران و یاریزانانی چێڵسی دەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا تەواوی دیمانەکەی بە زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوە و پەیامی نوێی بۆ هاندەرانی چێڵسی تێدایە.

مارێسکا باسی شێواز و فەلسەفەی نوێی خۆی دەکات و دووپاتیدەکاتەوە؛ سوودێکی زۆری لە مارسێلۆ لیپی، کارلۆ ئانچێلۆتی و مانوێل پێلێگرینی وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی ناوی پێپ گواردیۆلا بهێنێت.

مارێسكای تەمەن 44 ساڵان لە وەرزی 2023/24 لێستەر سیتی کرد بە پاڵەوانی چامپیۆنشیپ و یانەکەی گەڕاندەوە پرێمەرلیگ.

گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ یانە لەندەنییەکە تاوەکو هاوینی 2029 دەبێت، بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکەشی لەگەڵدا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button