بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ هیدایەت لەتیف دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی دهۆک

دەبێتە دووەم یاریزانی خولی نایابی کوردستان لەم هاوینە بچێتە ریزەکانی دهۆک

Yariga App

یاریگا –

هیدایەت لەتیف دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی دهۆک و ئەم هەفتەیە بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک واژۆ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هیدایەت لەتیف بەرگریکاری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ یانەی دهۆک گەیشتووەتە رێککەوتن و چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە هیدایەت لەتیف گرێبەستەکەی واژۆ بکات و وەرزی داهاتوو درێسی هەڵۆیەکانی چیا دەپۆشێت.

هیدایەت لەتیف (27 ساڵان) کە لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر نازناوی خولی نایاب و جام و جامی سوپەری کوردستانی بەدەستهێناوە، پێشتر درێسی یانەکانی شەقڵاوە، هەندرێن، هەولێر و برایەتیشی پۆشیوە.

هیدایەت لەتیف دوای ئەرکان مەنسوڕ یاریزانی یانەی ئاکرێ دەبێتە دووەم یاریزانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق گرێبەست لەگەڵ دهۆک واژۆ بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button