یاریگا

بایرن میونشن ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

هەموو شتێک کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

جواو پاڵینیای پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی فولهام پەیوەندی بە بایرن میونشن دەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن لەگەڵ فولهام گەیشتووەتە رێککەوتن و جواو پاڵینیای پۆرتوگالی پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پلاتنبێرگ، پالینیا تا هاوینی 2028 گرێبەست لەگەڵ بایرن میونشن واژۆ دەکات، تێچووی گرێبەستەکە 46 ملیۆن پاوەند دەبێت و پارەی زیادکراویش لەخۆی دەگرێت.

رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە جواو لەدوای یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا پشکینی پزیشکی بۆ دەکرێت و بە میدیاکان دەناسێنرێت.

لەهاوینی رابردوو بایرن میونشن کۆتایی بە گرێبەستی یاریزانەکە هێنا، جواو بەرەو میونشن گەشتیکرد و پشکینی پزیشکیشی بۆکرا، بەڵام بەهۆی درەنگ گەیشتنی پەڕاوەکان گرێبەستەکە واژۆ نەکرا و یاریزانەکە گەڕایەوە ئینگلتەرا.

دوای تێپەڕینی ساڵێک باڤارییەکان هێشتا دەستبەرداری ئامانجە سەرەکییەکەیان نەبوون، لەکۆتاییدا توانییان گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button