ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئەتلەتیک دیمەنەکانی پشت مێرکاتۆی لیڤەرپوول ئاشکرا دەکات

چاره‌نووسی محەمەد سەڵاح و ئەلیسۆن و ڤان دایک یه‌كلایكرایه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی ​​ئەتلەتیکی بەریتانی دیمەنەکانی پشت مێرکاتۆی یانەی لیڤەرپوول بە سەرکردایەتی راهێنەری نوێی تیپه‌كه‌ ئارن سڵۆت ئاشکرا کرد و  ئامادەکاریی بۆ وەرزی ده‌كه‌ن.

سڵۆت چاوەڕێی کۆتایی هاتنی پشووی یاریزانە نێودەوڵەتییە بەشداربووەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات، بۆ ئەوەی دیدگایی روون بێت چونکە لە سەرەتای ئامادەکارییەکاندا ژمارەیەکی سنووردار یاریزانانی له‌به‌رده‌ست ده‌بێت، یانه‌كه‌  پێویستی به‌ گۆرانكاری هه‌یه‌ و لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا کار لەسەر به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌ی ده‌كات، بەڵام گۆرانكاری گه‌وره‌ ناكات چونكه‌ یاریزانی گونجاوی له‌ زۆره‌به‌ی هێله‌كان هه‌یه‌.

تۆڕه‌كه‌ هەڵوێستی زۆرێک لە یاریزانانی لیڤەرپولی روونکردەوە، به‌ مانەوە یان رۆیشتن له‌ یانه‌كه‌، به‌ تایبه‌ت محەمەد سەڵاح و ڤێرجیل ڤان دایک و ئەلیسۆن بێکەر.

بڵاویشكردۆته‌وه‌، ئەو سێ یاریزانە لەگەڵ ریدز بەردەوام دەبن، بەتایبەت کە ئارن سڵۆت خواستی ئه‌وه‌ی هەیە پشت به‌م یاریزانانه‌ ببەستێت بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەکی نوێ لە یانه‌كه‌، سەرەڕای ئه‌و ئۆفەرانه‌ی له‌ خولی سعودیە بۆ ئەم سێ یاریزانە هاتووه.

تۆڕه‌كه‌ هه‌ڵوێستی ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی روونكردۆته‌وه‌، به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر له‌ یانه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هاوشێوەی محەمەد سەڵاح و ڤان دایک، کە گرێبەستەکەی لە 30ی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت، ناوی ئه‌م یاریزانه‌ پەیوەست کرابوو به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید، بەڵام بڕیارەکە پەیوەستە بە پلانی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گۆڵپارێزی دووه‌م و سێیه‌می یانه‌كه‌، کاویین کیلێهێر ده‌یه‌وێت له‌ یانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌  ئاره‌زوو ده‌كات ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئادریان، گۆڵپارێزی سێیەمی یانه‌كه‌ بڕوات، چونكه‌ ریال بێتس به‌به‌هێزی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، داهاتووی لویس دیاز نادیارە، لیڤەرپوول نایەوێت بیفرۆشێت، بەڵام ژماره‌ی ئه‌و یانانه‌ زۆرن ئامادەن گرێبەستی لەگەڵدا بکەن، نزیكترین یانه‌ش بارسێڵۆنای ئیسپانیه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سێپ ڤان دێن بێرگ و تایلەر مۆرتۆن ده‌بێت ئارن سلۆت لەگەڵ تیپەکەدا بڕیاریان لەسەر بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button