دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ کالافیۆری ئامانجی گەورەکانی پرێمەرلیگە و مان یونایتد چاودێری بەرگریکارێکی بارسا دەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول، ئارسیناڵ و چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری ئەستێرەیەکی هێڵی بەرگری ئیتاڵی دەکەن و مانچێستەر یونایتد چاوی لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی بارسێلۆنایە…

ریکاردۆ کالافیۆری بووەتە ئامانجی سەرەکی لیڤەرپوول، ئارسیناڵ، چێڵسی و وێستهام. بەهای گواستنەوەی بەرگریکارەکەی بۆڵۆنیا دەگاتە 40 ملیۆن پاوەند – ئێکسپرێس

چەند ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی بڕوای تەواویان بە تواناکانی نیکۆ ویڵیامس، یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو نییە، بۆیە پێشکەشکردنی ئۆفەر دواکەوتووە – سپۆرت

چێڵسی بەسەر برایتندا سەرکەوت و گرێبەستێکی لەگەڵ کیرنان دیوسبێری-هۆڵ، یاریسازی لێستەر سیتی واژۆ کرد – تێلێگراف

لێستەر سیتی نزیکە لە گواستنەوەی مایکڵ گۆڵدینگ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی چێڵسی – ئاتلێتیک

نیوکاسڵ یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ نۆتینگهام فۆڕێست دەستپێکردووەتەوە، تاوەکو بۆ گواستنەوەی ئۆدیسیس ڤلاکۆدیمۆس، گۆڵپارێزی یۆنان رازی بکات – دەیلی مەیڵ

پێناچێت مانچێستەر یونایتد بتوانێت گرێبەست لەگەڵ رۆناڵد ئاڕاوخۆ، بەرگریکاری بارسێلۆنا واژۆ بکات – فووتبۆڵ ترانسفێرس

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ یونایتد بڕیاری لە دەستەی کارگێڕی وەرگرتووە، لەم هاوینەدا رێگە بە چوونە دەرەوەی ئالێکساندەر ئیساک نادەن – فابریزیۆ رۆمانۆ

تۆتنهام نزیکە لە درێژکردنەوەی گرێبەستی سۆن هیونگ مین تاوەکو ساڵی 2026 – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button