ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی پەیوەندیکردنی مایکل ئۆلیس بە بایرن میونشن ئاشکرا دەکرێت

باڤارییەکان کەڵەشێرێکی بەهرەمەندیان گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

مایکل ئۆلیس لەم هەفتەیە بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، لەم هەفتەیە مایکل ئۆلیس پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە بایرن میونشن دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پلاتنبێرگ، لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە، باڤارییەکان نزیکەی 60 ملیۆن پاوەند بە یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی دەدەن.

گرێبەستی یاریزانە تەمەن 22 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت، ئۆلیس تا هاوینی 2029 درێسی بایرن میونشن دەپۆشێت.

ئۆلیس لە هاوینی 2021 بە بڕی 9.30 ملیۆن یۆرۆ لە رێدینگەوە پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس کرد، بە درێسی یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 90 یاری کردووە، خاوەنی 16 گۆڵ و 25 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button