دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ناپۆلی نرخی ئۆسیمین دیاریدەکات و مان یونایتد ئەستێرەیەکی هۆڵەندی دەگوازێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەکی سێریا ئەی دەگوازێتەوە و ئەستێرەیەکی خۆی دەفرۆشێت، ئێڤەرتن بەرگەی سێیەم ئۆفەری فەرمی پێشکەشکراو بە جاراد برەینسوەیت دەگرێت…

ناپۆلی ئامادەیە بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ رێگە بە چوونە دەرەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین بدات، هەر زوو رۆمێلو لوکاکو دەکاتە شوێنگرەوەی یاریزانە نایجیرییەکە – کالچیۆ مێرکاتۆ

ئارسیناڵ گرنگی بە میکێل مێرینۆ، ناوەڕاستکاری ریال سۆسیداد داوە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی جۆشوا زیرکزێ، هێرشبەری هۆڵەندا و بۆڵۆنیا خەرج بکات – سکای سپۆرتس

لەلایەکی دیکەوە، مان یونایتد دەیەوێت رێگە بە چوونە دەرەوەی مەیسن گرینوود بدات، تاوەکو گرێبەستی زیرکزێ پارەدار بکات – I Sport

ئێڤەرتن پێشبینی ئۆفەرێکی دیکەی مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی جاراد برەینسوەیت دەکات – لیڤەرپوول ئیکۆ

ئێڤەرتن نزیکە لە گواستنەوەی ئیلمان ئێندایێ، یاریزانی مارسیلیا – فووت مێرکاتۆ

مانچێستەر یونایتد هیوادارە بەر لەدەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ، گرێبەستی ئێریک تێن هاخ نوێبکاتەوە – ESPN

خۆسێلو ریال مەدرید جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە غەڕافەی قەتەڕی دەکات – ئاتلێتیک

چێڵسی و بارسێلۆنا گفتوگۆکانیان بۆ گواستنەوەی مارک گیو دەستپێکردووە – ESPN

بایرن میونشن رکابەری چێڵسی لەسەر واژۆی گیو دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

تۆتنهام گفتوگۆکانی لەگەڵ نوێنەری جۆناسان دەیڤد، هێرشبەری کەنەدا و لیل دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

محەمەد قودووس دەیەوێت وێستهام جێبهێڵێت، بەڵام هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکراوە – سکای دۆچلاند

ئاستۆن ڤیلا و چێڵسی رکابەری لەسەر ماکسیمیلیان بێیێر، هێرشبەری هۆفێنهام دەکەن – سکای دۆچلاند

بابەتی زیاتر

Back to top button