ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

تەواو؛ دوو ئەستێرەی ریال مەدرید دەچنە خولی سعوودی

Yariga App

یاریگا –

ناچۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی قادسیەی سعوودی واژۆ کرد و ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە دوای 23 ساڵ ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی بەجێهێشت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ناچۆ فێرناندێز بەرگریکاری ئیسپانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی قادسیەی سعوودی واژۆ کردووە و چیدیکە یاریزانی ریال مەدرید نییە.

کاپتنەکەی ریال مەدرید کە لەوەتەی ساڵی 2001 لە ریال مەدرید یاریی دەکات، بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانە سعوودییەکە دەکات و گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2026 واژۆ کردووە.

ناچۆ (34 ساڵان) ئەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا و بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە نوێ نەکاتەوە، کە لە ماوەی یاریکردنی لە لۆس بلانکۆس 26 نازناوی بەدەستهێنا.

ناچۆ و خۆسێلۆ
ناچۆ و خۆسێلۆ

ریال مەدرید خۆسێلۆ ناکڕێتەوە و دەچێتە یانەیەکی سعوودی

میگێل ئانخێل دیاز پەیامنێری رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید خۆسێلۆ ناکڕێتەوە ە ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە روودەکاتە یانەیەکی سعوودی.

رادیۆی کادێنا کۆپ راشیگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو یانەی داهاتووی خۆسێلۆ ئاشکرا بکرێت، لەکاتێکدا یانە مەدریدییەکە دەیتوانی بە 1.5 ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرەکەی ئیسپانیۆل بکاتە موڵکی خۆی و بیکڕێتەوە، کە بە خواستن یاریی بۆ ریال مەدرید دەکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button