ڤینیسیۆس ریال مەدریدی جێهێشت
یاریگا –
بەشێوەیەكی فەرمی ڤینیسیۆس تۆبیاس بەرگریكاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید رۆیشتنی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
تۆبیاس لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بە پەیامێك رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی ریال مەدرید راگەیاند.
View this post on Instagram
تۆبیاس لە هەژماری فەرمی خۆی نووسیویەتی:
كاتی ئەوە هاتووە ماڵئاوایی بكەین، دواتر دەتانبینمەوە، دوو ساڵی جوان بوو، زۆرشت فێر بووم و گەشەم كرد، سوپاس بۆ ستافی راهێنەران و بەڕێوەبەران و هاوكارانم، سوپاس بۆ ئەوەی دەرفەتی لەبەركردنی ئەو كراسەم هەبوو، مەدریدێستاكان جارێكی دیكە یەكتر دەبینینەوە، سوپاس بۆ هەموو شتێك، هەلا مەدرید.
فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد، تۆبیاس دەگەڕێتەوە شاختار دۆنێتسك چونكە ریال مەدرید بژاردەی كڕینەوەی كارا نەكردووە.
وەرزی رابردوو ڤینیسیۆس تۆبیاس لەگەڵ ریال مەدرید كاستیا بەشداری لە 22 یاری كرد و توانی چوار گۆڵ درووست بكات.