بۆ یەکەمجار لە مێژووی یۆرۆ، ریكۆردێكی مێژووی تۆمار ده‌كرێت
یاریگا –
له ركابه‌رییه‌كانی یۆرۆی 2024، كه بۆ یەکەمجار له مێژووی پاڵهوانهتیهكه ریكۆردێكی مێژووی تۆماركرا.
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆی 2024 و له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م، دوای دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا له سلۆڤاکیا برده‌وه، هه‌روه‌ها بەلجیکا سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا بردەوە،كۆی خاڵه‌كانی هه‌ر چوار تیپی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بووه سێ خاڵ.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا دووچاری شكست بوو له‌گه‌ڕی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رۆمانیا تۆماركرد، كه رۆمانیا له گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا براوه بوو.
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكرانیا له گه‌ڕی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا تۆماركرد، كه له گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا دووچاری شكست بوو، سلۆڤاكیاش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا تۆماركردبوو.
تۆڕی ئاماری ئۆپتا بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، تیپەکانی کۆمەڵێک یەکسانبن بە هەمان ژماره‌ی خاڵ (سێ خاڵ بۆ هەر تیپێک).
4 – Pour la 1re fois de l’histoire de l’EURO, les 4 équipes d’un même groupe sont à égalité de points avant la dernière journée, celles du groupe E ayant toutes gagné et perdu une fois. Enjeux. #EURO2024 pic.twitter.com/5D3smvOSgm
— OptaJean (@OptaJean) June 22, 2024
هەموو هه‌ڵبژارده‌كانی کۆمەڵه‌ی پێنجه‌م چانسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی 16 هه‌یه كه ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌م له‌م هه‌فته‌یه ده‌كرێت، كاتێك بەلجیکا بەرامبەر ئۆکرانیا یاری دەکات، رۆمانیاش رووبه‌رووی سلۆڤاکیا ده‌بێته‌وه.
هەڵبژاردەی ئۆکرانیا نزیكترین هه‌ڵبژارده‌یه بۆ مالئاواییكردن له پاڵهوانهتیهكه، چونكه چوار گۆڵی لێكراوه، تەنها دوو گۆڵی كردووه.
هەڵبژاردەکانی رۆمانیا و سلۆڤاکیا پێویستیان بە خالێكه كه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن، بۆ ئەوەی بتوانن به‌لایه‌نی كه‌م بە پلەی دووەم و سێیەمی کۆمەڵەکەیان بگه‌نه قۆناخی شازده.