ئینگلتەرایۆرۆی 2024

ساوسگەیت دان بە راستییە سەختەکەدا دەنێت

Yariga App

یاریگا –

گاریس ساوزگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دان بەوەدا دەنێت یاریزانەکانی توانای جەستەییان وەک پێویست نیە.

بەر لە دەستپێکی یۆرۆ، ئینگلتەرا وەکو یەکێک لە بەربژێرە بەهێزەکان سەیردەکرا بۆ بردنەوەی ناسناوەکە بەڵام دوو یاری سەرەتای پاڵەوانێتییەکە، ئینگلتەرایەکی لاواز و بێ کەڵبەی دەرکەوت.

ساوزگەیت بۆ سکای سپۆرت وتی

بە باشی فشار ناخەینە سەر تیمی بەرامبەر بەشێوەیەک کاریگەری هەبێت. توانای جەستەیی یاریزانەکانمان سنووردار بووە لەوەی کە دەتوانین چی بکەین. ناتوانین وەکو کاتی پاڵاوتنەکانیش یاریزانەکانمان فشاری بەرز بکەن. وە ناشتوانین بە باشی تۆپ لای خۆمان بهێڵینەوە، دەبێت باشتر تۆپ بهێڵینەوە و کۆنترۆڵی بکەین. ئێستا شتێکی تازە تاقیدەکەینەوە کە پێشتر نەمان کردووە، هەربۆیە کەمێک بەرز و نزمی دەبێت”.

سەرەڕای ئاستە ناجێگیرەکەیان، ئینگلتەرا بە چوار خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی دایە و بە بردنەوە لە سلۆڤینیا لە یاری سێهەمدا، سەرکەوتن مسۆگەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button