ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی رافایێل لیاو کراوە

ململانێی توند لەسەر ئەستێرە پۆرتوگالییەکە هەیە

Yariga App

یاریگا –

هیلالی سعودی ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی رافایێل لیاو، هێرشبەری ئەیسی میلان دەکات.

رۆژنامەی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هیلال ئۆفەرێکی بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی میلان کردووە، تاوەکو دەستبەرداری لیاو ببێت.

یانەکەی ریازی پایتەختی سعودیە، لە هاوینی رابردوودا چەندین ئەستێرەی گواستەوە ریزەکانی، لە سەرووی هەموویانەوە نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی.

تاوەکو ئێستا میلان بە فەرمی وەڵامی ئۆفەرەکەی هیلالی نەداوەتەوە، بە تایبەت لیاو نایەوێت تۆپی پێی ئەوروپا جێبهێڵێت، بەڵکو چاوی لە نازناوی گەورەیە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی

ئۆفەرەکە لەڕووی مادییەوە قازانجێکی زۆر بە میلان دەگەیەنێت، بەڵام پێناچێت لیاو بە گواستنەوە بۆ کەنداوی عەرەبی رازیبێت، چونکە خەونی لیاو یاریکردنە لە چامپیۆنزلیگ. لە لایەکی دیکەشەوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لیاو لە میلان دەگاتە 175 ملیۆن یۆرۆ، بۆیە رۆسۆنێری پەلە لە فرۆشتنی ناکات.

تەنیا لیاو ئامانجی سعودییەکانە؟

چەند یانەیەکی سعودی، لە نزیکەوە چاودێری ئیسماعیل بن ناسڕ، یاریزانی میلان دەکەن.

یاریزانی نێودەوڵەتی جەزائیری رەنگە ئامادەبێت، شوێنپێی ئەستێرەکانی دیکە بکەوێت و وەرزی داهاتوو لە خولی رۆشن یاری بکات.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، بن ناسڕ چاوی لە پێشکەوتنی زیاترە لە میلان و سێریا ئەی، بۆیە ئەگەرەکانی گواستنەوەی بۆ سعودیە کەمن.

بابەتی زیاتر

Back to top button