ئیسپانیاگرنگترین

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەشی یاریزانێكی بارسا كردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا پێشكەشی یانە كەتەلۆنییەكە كردووە.

گرێبەستەكەی فێرمین لۆپێز لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.


بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت یانەی مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێكی فەرمی بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز پێشكەشی بارسێلۆنا كردووە.

سەرچاوە ئینگلیزیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بارسێلۆنا راستەوخۆ ئۆفەرەكەی مانچێستەر یونایتدی رەتكردووەتەوە و نایەوێت دەستبەرداری یاریزانە لاوەكەی ببێت.

فێرمین لۆپێز بە درێسی بارسێلۆنا

وەرزی رابردوو فێرمین لەگەڵ بارسێلۆنا 43 یاری كرد و توانی یازدە گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button