کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

ئەلبانیا بەرانبەر ئیتاڵیا مێژووی نووسیەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریی دووەمی کۆمەڵەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپایش بێ ریکۆرد نەبوو، کە رووبەڕوو بوونەوەی ئیتاڵیا و ئەلبانیا بوو.

هەر لە چرکەی 23 و لە هەڵەیەکەی فێدریکۆ دی مارکۆ لە هەڵدانێکی بۆ سەر قاچی نەدیم بارایمی ئەلبانی کە لە ئەسیستێکی نایاب دەچوو، تۆڕی گۆڵی دۆناروما هەژێنرا.

ئەوە لە بەدشەنسی دی مارکۆ، بوو بە خێراترین گۆڵ لە مێژووی یارییەکانی یۆرۆ.

ڤیدیۆی گۆڵەکە:

ئەلبانیا تەنها دووەم بەشدارییانە لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و کۆتا جاریان 2016 بوو، لە بەرانبەر ئیتاڵیای هەڵگری نازناوەکە جاری 11هەمیانە لە پاڵەوانێتیەکە رکابەرایەتی دەکات.

خێراترین گۆڵ پێش گۆڵەکەی بارایمی، بە ناو دیمیتری کیریچینکۆی رووسی بوو بەرانبەر یۆنان لە یۆرۆی 2004 کە دوای 62 چرکە تۆماری کرد.

شینپۆشەکان هەر لە گێمی یەکەمدا گەڕانەوە و دوو جار لە ڕێگەی ئالیساندرۆ باستۆنی و نیکۆلۆ بارێلا لە خولەکەکانی 11 و 16 خێراترین بوو بۆیان دوو گۆڵ لە ماوەی 16 خولەکدا تۆمار بکەن.

ئەو دوو گۆڵەیش بۆ خۆی تۆمارێکی نوێ بوو کە لە یارییەکی ئیتاڵیدا لە یۆرۆ دوو یاریزانی ئینتەر میلان گۆڵ تۆمار بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button