ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی بڕایتن راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی فابیان هورزلەری ئەڵمانی وەک راهێنەری نوێی بڕایتن دەستنیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی بڕایتنی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ راهێنەری ئەڵمانی فابیان هورزلەر واژۆ کردووە و راهێنەرە لاوەکە بۆ ماوەی 3 وەرز راهێنەری یانەکە دەبێت.

فابیان لەدایکبووی 26ـی شوباتی ساڵی 1986ـە، تەمەنی 31 ساڵە و دەبێتە لاوترین راهێنەر لە مێژووی پرێمەرلیگ.

هێرزلەر کێیە؟

هێرزلەر لە باوکێکی سویسری و دایکێکی ئەڵمانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایک بووە کاتێک خانەوادەکەی لەو وڵاتە کاریان دەکرد. لە تەمەنی دوو ساڵیدا، واتا لە ساڵی 1995 گەڕاونەتەوە بۆ ئەڵمانیا.

ناوبراو بە ریکۆردی مێژووییەوە روودەکاتە پرێمەرلیگ، بەوپێیەی هێشتا تەمەنی 31 ساڵە. بەوەش ریکۆردە مێژووییەکەی ئاتیلیۆ لۆمباردۆی ئیتاڵی دەشکێنێت کاتێک لە ساڵی 1998 لە تەمەنی 32 ساڵییدا بوو بە راهێنەری کریستاڵ پاڵاس. ئەگەرچی راین ماسن لە تەمەنی 28 ساڵی ئەرکەکەی لە تۆتنهام وەگرت، بەڵام ئەو تەنها راهێنەرێکی کاربەڕێکەر بوو نەک هەمیشەیی.

فابیان لە کاتێکدا ئەرکەکەی لە برایتن پێدەسپێردرێت، لە چەند یاریزانێکی یانەکە گەنجترە. لەوانە جەیسن ستیلی گۆڵپارێز، باسکال گرۆسی ئەڵمانی، ئادەم لالانای ئینگلیزی بە پێنج ساڵ و دانی وێڵبێک.

هێرزلەر ئەزموونێکی ئەوتۆی لە بواری راهێنەرایەتیدا نییە، تەنها لە دیسەمبەری ساڵی 2022 یاریدەری راهێنەر بوو لە سانت پاولی. پاشان بوو بە راهێنەری کاتیی و دواتریش لە 23ی هەمان مانگ بوو راهێنەری هەمیشەییان و توانی لە ناوچەی دابەزینیان دووربخاتەوە. وەرزی رابردوویش توانی ببێتە پاڵەوانی خولی پلەدوو.

ئەو راهێنەرە گەنجە، لە ئەپرێلی ساڵی رابردوو بڕوانامەی پیشەگەرێتی یوفای بۆ بواری راهێنەرایەتی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button