ئینگلتەرا

ساوسگەیت ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

گاری ساوسگەیت، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ، لە دوای هەشت ساڵ سەرکردایەتی سێ شێرەکان، بیر لە جیابوونەوە دەکاتەوە.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە سەرکردایەتی ساوسگەیت توانی بگاتە یۆرۆی ئەڵمانیا و لەگەڵ هەر 23 هەڵبژاردەکەی ئامادەبوو لە پاڵەوانەتییەکە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە دەجەنگێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ BILD راهێنەرەکە گوتی:

“ئەگەر سەرنەکەوین و پاڵەوانەتیەکە بەدەست نەهێنین، پێدەچێت بەردەوام نەبم، بۆیە رەنگە ئەوە دوا هەل بێت. پێموایە نزیکەی نیوەی راهێنەرە نیشتمانییەکان دوای پاڵەوانێتییەک دەڕۆن – ئەوە سروشتی تۆپی پێی نێودەوڵەتییە”.

گاری ساوسگەیت، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگەڵتەرا

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

ئێستا نزیکەی هەشت ساڵە لێرەم و نزیک بووینەتەوە لە کۆتایی. ناتوانیت بەردەوام بە خەڵک بڵێیت “کەمێک زیاتر چاوەڕوان بن تکایە”، چونکە لە هەندێک کاتدا خەڵک باوەڕیان لەدەست دەدەن. ئەگەر دەمانەوێت تیپێکی گەورە بین و منیش دەمەوێت راهێنەرێکی باش بم، دەبێت لە ساتەوەختە گەورەکاندا قوربانی بدەیت.

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویکردەوە، لەناو قسە و باسەکان لەسەر داهاتووی راهێنەرە تەمەن 53 ساڵەکە، لە ئەگەری رۆشتنی هێشتا یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەستی بە گەڕان بەدوای جێگرەوەی ساوسگەیت نەکردووە. بەپێی زانیارییەکان دەیانەوێت ساوسگەیت وەک راهێنەری ئینگلتەرا لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئێستای کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 کۆتایی دێت بەردەوام بێت، بەڵام راهێنەرەکە رەتیکردووەتەوە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پێش یۆرۆ قسە لەسەر هەنگاوی داهاتووی بکات لە کاتێکدا مانچێستەر یونایتد، یانە زەبەلاحەکەی پرێمەرلیگ ئارەزووی دەکات.

لە لایەکیتریشەوە بەڕێوبەرانی یانەی مانچێستەر یونایتد لە ئەگەری ئارەزووی یەکێتی تۆپی پێی ئینگەڵتەرا بۆ مانەوەی ساوسگەیت ئەوا لە بڕیاری گرێبەست کردن لەگەڵی پاشگەز دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button