ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

ئەفسانەیه‌كی ئەڵمانیا به‌ لێدوانیك تۆنی کرۆس تووشی شۆک دەکات

Yariga App

یاریگا –

جێنس لیمان گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئه‌ڵمانیا، رەتیکردەوە وڵاتەکەی گرەو لەسەر به‌ ده‌ستهێنانی نازناوی یۆرۆی 2024 بکات، هەرچەندە میوانداری پاڵەوانێتییەکە ده‌كات

ئەڵمانیا کە خاوەنی ریکۆردی زۆرترین به‌شداریكردنی یۆرۆیه‌، له‌گه‌ڵ ئیسپانیا خاوه‌ن زۆرترین بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ن كه‌، سێ نازناویان به‌ ده‌ستهێناوه‌، مانشافت له‌ یۆرۆی 2024، لە کۆمەڵەی A لەگەڵ هه‌ڵبژارده‌كانی سکۆتلەندا، هەنگاریا و سویسرا یاری دەکات، هەروەها بە رووبەڕووبوونەوەی سکۆتلەندا له‌ رۆژی هه‌ینی له‌ یاریگای ئالیانز ئارێنا پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ دەستپێدەکات.

جێنس لیمان، گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئەڵمانیا گوتیشی، قۆناخی پێش کۆتایی دوورترین هه‌نگاوه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا كه‌ بتوانێت بگاته‌ ئه‌م قۆناخه‌، چونكه‌ لەم ماوەیەی دواییدا له‌ یارییە دۆستانەكان ئه‌نجامی خراپیان تۆماركرد، تەنانەت بە ئامادەبوونی تۆنی کرۆس کە سەرکردایەتی یانەی ریال مەدریدی کردووە بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ هیچ نه‌گۆراوه‌.

لیمان گوتیشی، ئەستەمە پێشبینی ئەوە بکەین کە ئاستی ئەڵمانیا لە کاتی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 چۆن ده‌بێت، چونکە بەراستی ئاستیان باش نیه‌، خراپی ئاستیان بۆته‌ شتێکی زۆر ئاسایی.

له‌ كۆتایدا گوتی ، تەنانەت دوای گەڕانەوەی تۆنی کرۆس یاریمان کردووە، ئه‌و یاریی کرد و بە شێوەیەکی زه‌لیل چووینە دەرەوە، پێم وایه‌ زۆر شت نەگۆڕاوە، بۆیە پێویستە زۆر دڵنیابین لە گەڕانەوەی ناتوانێت زۆر شت بگۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button