گرنگترینیۆرۆی 2024

گومان لەسەر بەشداریکردنی دی یۆنگ هەیە

''رەنگە بەشداری یاری سێیەم بکات''

Yariga App

یاریگا –

فرێنکی دی یۆنگ، مەشقەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەستپێکردەوە.

یاریسازی بارسێلۆنا بە هۆی پێکانەوە لە مەشقەکانی تیمی یەکەم دابڕابوو، بەڵام رۆناڵد کومان، راهێنەری نارنجی پۆشەکان، گەڕانەوەی دی یۆنگی بۆ مەشقەکان راگەیاند.

دی یۆنگ بە درێژایی وەرزی رابردوو بەهۆی پێکان ناڵاندی و دواجار لە مانگی ئەپریل/نیسانی رابردوودا تووشی پێکانی پاژنەی پێ بوو.

بەشداری مەشقەکانی کرد، بەڵام رێگەمان نەدا یاریزانان زۆر لێی نزیک ببنەوە، پێناچێت دی یۆنگ بەشداری لە یەکەم یاری یۆرۆدا بکات. بەڵام دەتوانین بۆ یاری دووەم و سێیەم چاوەڕێی بکەین و پێشبینی دەکەین ئامادە بێت.

هەڵبژاردەکان ناوی 26 یاریزانیان تۆمارکردووە و تاوەکو پێش یاری یەکەم دەتوانن گۆڕانکاری لە لیستەکەدا بکەن، بۆیە هۆڵەندا تاوەکو یەکشەممەی داهاتووی لەپێشە، ئەگەر نیازی هێنانی یاریزانێکی دیکەیان لە شوێنی دی یۆنگ هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button