گرنگترینیۆرۆی 2024

سکۆتلاند لیستی کۆتایی بۆ یۆرۆ ئاشکرا کرد

کلاڕک دوو یاریزانی لە لیستی سەرەتایی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

ستیڤ کڵارک، راهێنەری هەڵبژاردەی سکۆتلاند لیستی سەرەتای یاریزانانی بۆ یۆرۆی 2024 ئاشکرا کرد.

لیستی سەرەتایی کەتیبەکەی کڵارک لە 28 یاریزان پێکهاتبوو و درەنگانی شەوی رابردوو، دوو یاریزانی دوورخستەوە.

کڵارک هەریەکە لە کرەیگ گۆردن، گۆڵپارێز و جۆن سۆوتار لە لیستەکە دوورخستەوە.

بێن دۆک، هێرشبەری لاوی لیڤەرپوول بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی سکۆتلاند کرا. یاریزانی تەمەن 18 ساڵان بەشداری هیچ یارییەکی پرێمەرلیگی ئەم وەرزە نەکردووە، جیا لەمەش لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو تووشی پێکان ئەژنۆ بوو، بۆ ماوەی دوو مانگ دوورکەوتەوە، بەڵام کڵارک سووربوو لەسەر بانگهێشتکردنی.

لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراو

گۆڵپارێزان: زاندەر کڵارک (هارتس)، ئانگەس گەن (نۆرویچ سیتی)، لیام کێڵی (مەزەڕوێڵ).

بەرگریکاران: لیام کووپەر (لیدز یونایتد)، گڕانت هانلی (نۆرویچ سیتی)، جاک هێندری (ئیتیفاق)، رۆس مەککڕۆری (بریستۆڵ سیتی)، سکۆت مەککێنا (کۆپێنهاگن)، راین پۆرتیۆس (واتفۆرد)، ئانتۆنی راڵستن (سێڵتک)، ئاندی رۆبێرتسن (لیڤەرپوول)، گرێگ تایلەر (سێڵتک)، کیران تێرێنی (ریال سۆسیداد).

ناوەڕاستکاران: ستوارت ئاڕمستڕۆنگ (ساوسامتن)، راین کریستێ (بۆرنمس)، بیڵی گیلمۆر (بڕایتن)، راین جاک (رەینجەرز)، کێنی مەکلین (نۆرویچ سیتی)، جۆن مەکگین (ئاستۆن ڤیلا)، کالوم مەکگریگۆر (سێڵتک)، سکۆت مەکتۆمینای (مانچێستەر یونایتد).

هێرشبەران: چێ ئادامس (ساوسامتن)، بێن دۆک (لیڤەرپوول)، لیندن دایکس (کوینز پارک رێنجەرز)، جەیمس فۆڕێست (سێڵتک)، لۆرانس شانکلاند (هارتس).

هەڵبژاردەی سکۆتلاند یەکەم یاری لە 14ی مانگی داهاتوو لە ئالیانز ئارێنا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاری دەکات، لە یاری دووەمدا بەرامبەر سویسرا یاری دەکات و لە سێیەم یاریشدا رووبەڕووی هەنگاریا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button