ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتێکی نوێ؛ ئانچێلۆتی داوای مانەوەی ئەستێرەیەکی دەکات

"کاپیتانۆ هیچ کارێکی شێتانە مەکە"

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید، داوای مانەوەی ناچۆ فێرناندێز دەکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئانچێلۆتی داوای لە ناچۆی کاپتنی تیپەکەی کردووە لەم هاوینە یانەکە جێنەهێڵێت و بۆ وەرزێکی دیکە لە یانەکە بمێنێتەوە.

هیچ شتێکی شێتانە مەکە و لە ریال مەدرید بمێنەوە.

ناچۆ چەند مانگێک لەمەوبەر فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە و ئانچێلۆتی ئاگادارکردەوە، کە لەم هاوینە ماڵئاوایی لە مێرێنگی دەکات و یانەکە جێدەهێڵیت.

ناچۆ دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ لە ئەمریکا تاقیبکاتەوە، بەڵام نەسڕی سعودیش بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە دەدای.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکا، رووداوەکانی کۆتا سێ هەفتەی ئەم وەرزە و بەرزکردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، و داواکارییەکەی ئانچێلۆتی رەنگە بۆچوونی ناچۆ بگۆڕن و بڕیاری مانەوە لە یانەکە بدات.

بڕیارە بەم زووانە بەرگریکارە تەمەن 34 ساڵانییەکە لەگەڵ ریال مەدرید کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر چارەنووسی دەدات، کە گرێبەستەکەی لەم هاوینە کۆتایی دێت.

ناچۆ لە ریال مەدرید پێگەیشتووە، بە درێسی تیپی یەکەم بەشداری 364 یاری کردووە، 16 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵیشی درووستکردووە.

6 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 4 نازناوی لالیگا، 5 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 4 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 5 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button