ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەمڕۆ لونین لەگەڵ شاندی ریال مەدرید گەشتی لەندەن دەکات؟

دۆخی تەندرووستی باشتر بووە بەڵام...

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئاندرێ لونینی ئۆکراینی لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی شاری لەندەن ناکات.

رۆژنامەنووسی تێلێ مەدرید، کارلۆس رۆدریگێز بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 18:00 بەکاتی هەولێر، شاندی ریال مەدرید بەرەو لەندەن گەشت دەکەن، بەڵام نادرێ لونین لەگەڵ یانەکەی گەشت ناکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆدریگێز، ئەمڕۆ دۆخی تەندرووستی لونین باشترە، بەڵام لەپێناو سەلامەتی هاوڕێکانی بڕیاردراوە ئەمڕۆ گەشت نەکات، بەڵام سبەی هەینی بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو لەندەن بەڕێدەکەوێت.

گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکە چوار رۆژە بەدوای یەک بەهۆی نەخۆشی بەشداری مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی نەکردووە، بە ئەگەرێکی زۆر لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاری ناکات و تیبۆ کۆرتوا لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت.

رۆژی شەممەی داهاتوو، ریال مەدرید لە یاریگای وێمبڵی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی دەبێتەوە.

جیا لە لونین، یانە مەدریدییەکە بۆ ئەو یارییە لە تواناکانی ئۆرێلیەن چوامینی فەڕەنسی و دەیڤد ئالابای نەمسایی بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button