دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسا یاریزانێکی پاریسی دەوێت و ریال بەرگریکارێکی فەرەنسی دەگوازێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد وێڵە بە دوای دۆزینەوەی راهێنەرێک، لیڤەرپوول و نیوکاسڵ کێبڕکێ لەسەر گۆڵپارێزێکی ئینگلیزی دەکەن، پاریس سانجێرمانیش چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ…

مانچێستەر یونایتد قسەی لەگەڵ رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری پێشووی برایتن کردووە، تاوەکو شوێنی ئێریک تێن هاخ بگرێتەوە – گاردیان

لەلایەکی دیکەوە، بەشێکی دەستەی کارگێڕی مان یونایتد، داوای مانەوەی تێن هاخ دەکەن – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز 

کیران مەککێنا نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیپسویچ تاون، سەرەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و برایتن – ئاتلێتیک

پاریس سانجێرمان ئامادەیە رکابەری مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ لەسەر بڕونۆ گیمارێش، یاریزانی نیوکاسڵ بکات، نرخەکەی دەگاتە 100 ملیۆن پاوەند – گۆڵ

ئەیسی میلان گرنگی بە ئێمێرسن رۆیاڵ، بەرگریکاری بەرازیلی و تۆتنهام داوە – جیانلوکا دی مارزیۆ

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ چاڤی سایمۆنس، یاریسازی پاریس سانجێرمان بکات، سەرەڕای زیادبوونی گرنگیپێدانی لەلایەن لایپزیگ، بایرن میونشن، چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و نیوکاسڵ – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

ریال مەدرید ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆ، بەرگریکاری لیل خەرج بکات. پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوولیش لەسەرهێڵن – فووت مێرکاتۆ

ئادام لالانا، نزیکە لە گەڕانەوە بۆ ساوسامتن، ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ برایتن – تێلێگراف

چێڵسی و نیوکاسڵ یونایتد لە نزیکەوە چاودێری تۆسین ئادارابیۆیۆ، بەرگریکاری فولهام دەکەن – رۆژنامەی I

ساوسامتن هەوڵی گواستنەوەی فلین داونس، یاریزانی وێستهام و راین فراسەر، یاریزانی نیوکاسڵ بە شێوەی خواستن دەدات – دەیلی ئیکۆ

لە ئەگەری چوونە دەرەوەی ئێنزۆ مارێسکا بۆ چێڵسی، رەنگە لێستەر سیتی کارلۆس کۆربێران، راهێنەری وێست بڕۆم بکاتە راهێنەر – تۆک سپۆرت

نیوکاسڵ یونایتد ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستێک بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند بە جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی بێرنلی دەکات – دەیلی مەیڵ

کاسێمیرۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد سەرنجی چەند یانەیەکی سعودیەی راکێشاوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئاستۆن ڤیلا گرنگی بە گواستنەوەی هەمیشەیی کلێمێنت لێنگلێت، بەرگریکاری بارسێلۆنا نەداوە، ماوەی خواستنی تەواو دەبێت و نوێی ناکەنەوە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ 

لیڤەرپوول و چێڵسی لە سەرووی یانەکانی دیکەوە لە گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەڕڤیڵ، هێرشبەری لیدز یونایتد نزیکن – میرەر

ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری داهاتووی ناپۆلی لەگەڵ دەستبەکاربوونی گرێبەست لەگەڵ رۆمێلو لوکاکو، هێرشبەری چێڵسی واژۆ دەکات و دەیکاتە شوێنگرەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، کە پێشبینی جێهێشتنی سێریا ئەی لێدەکرێت – کۆرێرێ دێلا سێرا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button