ئیسپانیاگرنگترین

جیرۆنا نرخی گۆڵکارەکەی دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی جیرۆنای ئیسپانی نرخی ئارتیم دۆڤبیکی دیاریکرد و ئامادە نییە بە کەمتر لەوەی دیاریکردووە بیفرۆشێت.

هێرشبەرە ئۆکراینیەکە هاوینی رابردوو لە یانەیەکی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ جیرۆنا بە بڕی تەنها 7 ملیۆن یۆرۆ، کە گرانترین گواستنەوەی یانە ئیسپانییەکەیە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریۆ رۆمانۆ، جیرۆنا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە. هەر یانەیەکیش بیەوێ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، ئامادە نین بۆ گفتوگۆکردنی ئەگەر دەستپێشخەرییەکەیان کەمتر بێ لەو نرخە.

گرێبەستی گۆڵکارە تەمەن 26 ساڵانەکە، تا 2028 لەگەڵ جیرۆنا بەردەوامیی هەیە. تەقینەوەی ئاستی لە یەکەم وەرزیدا لە لالیاگا، کە ئێستا بە 20 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیە، سەرنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button