ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێك رۆیشتنی لە بایرن میونشن راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێك رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی بایرن میونشن لە كۆتایی وەرز راگەیاند.

شەوی رابردوو بایرن میونشن كۆتا یاری خۆی لەم وەرزەی بۆندسلیگا لە یاریگای ئالیانز ئارێنا ئەنجامدا، میوانداری ڤۆڵڤسبۆرگی كرد و یارییەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی بۆندسلیگا.

لە ماوەی رابردوودا یانە ئەڵمانیەكە رۆیشتنی تۆماس توخێلی راهێنەری لە كۆتایی وەرز راگەیاند.

چوپۆ مۆتینگ، هێرشبەری كامیرۆنی بایرن میونشن لە كۆتایی وەرزدا و دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی ریزەكانی یانە ئەڵمانیەكە جێدەهێڵێت.

هەروەها بۆنا سار بەرگریكاری سێنیگالی هاوشێوەی چوپۆ مۆتینگ لە كۆتایی وەرزدا و دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی یانەكەی جێدەهێڵێت.

بایەر لیڤەركوزن بە كۆكردنەوەی 87 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگا دێت و توانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانی بەدەستبهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button