ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هانس فلیک بەم دوو مەرجە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن وەردەگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیک لە هەر کاتێک نزیکتر لە وەرگرتنەوەی پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونخ بەتایبەت کە لە کۆتایی وەرزەکە نزیک دەبینەوە و یانەکە ئامادەکاریی دەکات بۆ جیابوونەوە لە تۆماس توخێ.

فلیک وەک راهێنەری یەکەمی باڤارییەکان، لە 22ی دیسەمبەری ساڵی 2019 پۆستەکەی وەرگرت دوای ئەوەی نیکۆ کۆڤاچ دوورخرایەوە. بایرن لە سەردەمی فلیکدا ماوەیەک لە زێڕینترین ماوەکانی مێژووی یانەکەیان بەخۆوە بینی کاتێک توانی تا ئەو کاتەی لەگەڵیان بوو تا 2021, حەوت نازناوی جۆراوجۆر بباتەوە کە گرنگترینیان دوو بۆندسلیگا و نازناوێکی چامپیۆنزلیگ بوو، بە جۆرێک وەک یەکەم یانەی مێژووی پاڵەوانێتیەکە توانیان سەرجەم یارییەکان بەرێژەی 100% ببەنەوە تا بەرزکردنەوەی نازناوەکە. دوای ئەوە پۆستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای وەرگرت لە جێگەی واکیم لۆڤ. بەڵام لەگەڵ مانشافت نەیتوانی هەمان فلیکسی بایرن پیشان بداتەوە، هەربۆیە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە لە مانگی نۆی 2023 دوورخرایەوە.

لە ئێستادا و بە گوێرەی زانیارییەکانی پاتریک سترازێری رۆژنامەنووسی ئەڵمانی، فلیک و بایرن ئەم هەینیەی بێت دەچنە گفتوگۆی نوێوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر ناوەڕۆکەکان و ئەو را‌هێنەرەیش دوو مەرجی هەیە بۆ قایل بوون کە ئەمانەن:

  • یەکەم شت، نایەوێ وەک راهێنەری کاتیی و چارەسەرێک بێت بۆ ماوەی تەنها ساڵێک، بەڵکو نیازیەتی هیچ نەبێت گرێبەستێک بێت تا 2026 بمێنێتەوە
  • دووەم، هەریەکە لە میرۆسلاڤ کلۆزە و تۆنی تاپالۆڤیچ وەک یاریدەدەر بهێنن بۆ دەستەی راههێنەرایەتی

لە مەرجی یەکەمیاندا فلیک نایەوێ چیتر وەک راهێنەری کاتی خۆی ببینێتەوە. بەوپێیەی پێشتر ئەو ئەزموونەی وەگرتووە بۆ ماوەی مانگێک و 18 رۆژ دوای رۆیشتنی کۆڤاچ. هەرچی مەرجی دووەمە، ئەوەش هەر لە ئەزموونی خۆیەوە هێناوە و هەریەکە لە کلۆزە و تۆنی یاریدەدەری بوون لەو ماوە زێڕینەی لە بایەرن بوو.

جیا لە بەرزکردنەوەی نازناوەکان، ئامارەکان بۆ ئەو راهێنەرە لەگەڵ مینوشن هێندە ناوازە بوون، رێژەی بردنەوەکانی گەیاندە 83% کە یەکێکە لە بەرزترین رێژەی بردنەوەکان لە مێژووی تۆپی پێدا. تیمێکی وا هێرشبەریی دروست کردبوو، تا ئەو کاتەی وازی هێنا رێژەی گۆڵەکانیان گەیاندە 3.0 گۆڵ بۆ هەر یارییەک.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button