ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی ریكۆردێكی زیدانی شكاند

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ریكۆردێكدا پێش زینەدین زیدانی فەڕەنسی و راهێنەری پێشووتری یانە شاهانەكەی دایەوە.

شەوی رابردوو دوای بردنەوەی ریال مەدرید لە كادێز و دۆڕانی بارسێلۆنا بەرامبەر جیڕۆنا، بەشێوەیەكی فەرمی تیمەكەی كارلۆ ئانچێلۆتی بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا.

وەرزی رابردوو بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتیكردنی چاڤی هێرناندێز توانییان ببنە پاڵەوانی خولەكە.

لەدوای بردنەوەی نازناوی لالیگا، ئانچێلۆتی كۆی نازناوەكانی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ 12 نازناو بەرزكردەوە، بەوەش بە نازناوێك زیاتر پێش زینەدین زیدانی دایەوە.

زیدان بۆ بردنەوەی 11 نازناوەكەی پێوویستی بە 263 یاری بوو، لەبەرامبەردا كارلۆ ئانچێلۆتی بە 286 یاری 12 نازناوی بۆ یانەكەی بردەوە.

راهێنەرە ئیتاڵییەكە لە ریزبەندی دووەمی ئەو راهێنەرانە دێت كە خاوەنی زۆرترین نازناون بۆ ریال مەدرید، لە پلەی یەكەم میگێل مونێز دێت كە 14 نازناوی بۆ مەدرید بردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button