یاریگا-
فێرناندۆ تۆرێس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە كارەكانی یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەكە دەكات.
رۆژی رابردوو تۆرێس لە ناوەندی مەشق و راهێنانەكانی لیڤەرپوول ئامادە بوو.
وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری برایتن بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30ی پرێمەرلیگ.
Fernando Torres was a guest at Liverpool first team training this week as he looks to learn from Jurgen Klopp:
“I’ve had the opportunity to see how everything works from the inside, which is great.”
“I’m a big fan of Jürgen and his staff all around the AXA training facility,… pic.twitter.com/KELJx3TIpV
— DaveOCKOP (@DaveOCKOP) March 29, 2024
تۆرێس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی ئامادەبوونی لە راهێنانەكانی لیڤەرپوول، گوتی:
لە ناو لیڤەرپوولەوە دەرفەتیكم بۆ رەخسا تا بزانم شتەكان چۆن دەڕۆن، ئەمەش شتێكی نایاب و سەرنجڕاكێشە و شتێكی گەورەیە ئەوەی كڵۆپ دەیكات.
من هاندەری گەورەی یۆرگن كڵۆپ و ستافەكەی و هەموو ئەو كەسانەم كە لە ناوەندی AXA كاردەكەن، شتەكان زۆر جیاوازە لە كاتەكانی من لێرە، دیارە یانەكە لە پێشترە و گەشەیەكی زۆری كردووە.
هەستێكی خۆشە لێرە بم یۆرگن كڵۆپ و پێپ لێندەرز ببینم، هەروەها رێگای گەورەیی لیڤەرپوول ببینم.
رێدز بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.