چامپیۆنزلیگگرنگترین

مانچێسته‌ر سیتی چانسی ریاڵ لەناو دەبات، پاریس ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌بێت

Yariga App

یاریگا –

دوای ئه‌نجامدانی تیروپشکی چامپیونزلیگ، چانسی ڕیال مەدرید بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ کەمبووەتەوە، بە پێچەوانەی پاریس سانجێرمانیش چانسی زیاتربوو.

له‌ قۆناخی هه‌شتی چامپیونزلیگ ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی مانچێستەر سیتی ده‌بێته‌وه‌، پاریس سانجێرمانیش بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەکات.

تۆڕی ئاماری ئۆپتا ئاماری لەسەر رێژەی بردنەوەی تیپەکانی بەشداربووی پاڵەوانێتییەکە بڵاوكردۆته‌وه‌، پێش ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌كه‌ رێژەی بردنەوەی ریال مەدرید بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ 17% بوو وەک دووه‌م باشترین تیپ لە دوای مانچستەر سیتی بۆ بردنەوەی نازناوەکە، بەڵام دوای تیروپشكه‌كه‌ بە ڕێژەی 3.94% کەمیکرد .

لەلایەکی دیکەوە رێژەی بردنەوەی نازناوەکە له‌لایه‌ن پاریس سانجێرمان پێش تیروپشکەکە 11.96% بوو، بەڵام دوای تیروپشكه‌كه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر بارسا یاریی ده‌كات، رێژەکە بۆ 16.15% بەرزبووەوە، کە 4.19 زیادیکرد.

يانه‌ی ئارسیناڵیش چانسی بردنه‌وه‌ی بۆ نازناوه‌كه‌ 13.09%، مانچێسته‌ر سیتیش ده‌به‌زیووه‌ بۆ 29.45%.

یارییه‌كانی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ دەبێت و یارییەکانی گەڕانەوەش لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی هەمان مانگ ده‌كرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button