
یاریگا –
حسێن لاوندی ته‌ندروستی جێگیره، به‌ڵام ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له ژێر چاودێری چڕدابێت.
دوێنێ هەینی لە یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان ته‌ڵه‌به و سناعات کارەبا، حسێن لاوەندی له‌سه‌ر تووشی پێکانێکی سەخت بوو.
لاوندی دوای تۆپێکی به‌رز لەگەڵ یاریزانێکی سناعات کارەبایی به‌ریه‌ككه‌وتن به سه‌ختی دووچاری پێكان بوو، گەیەندرایە نەخۆشخانەی کەنەدا لە نزیک یاریگاکە و ده‌ركه‌وت، یاریزانەکە دووچاری خوێنبەربوونی ناوەوەی سەری بووه.
بەپێی زانیارییەکانی مێدیا عێراقیه‌كان، لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە خوێنبەربوونی ناوەوە وەستاوە، هەروەها ته‌ندروستی یاریزانەکە جێگیرە، پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، به‌ڵام بۆ چه‌ند رۆژێک لەژێر چاودێری چڕ دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی پشکنینی زیاتری بۆ بكرێت و به ته‌واوی له ته‌ندروستی دڵنیاببنه‌وه.
هه‌روه‌ها یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی،سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ چاودێری بارودۆخی تەندروستیی یاریزان حسێن لاوندی دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، عەدنان درجال، بەدواداچوون بۆ باری تەندروستی هێرشبەری ئۆڵۆمپی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانەی ته‌ڵه‌به ده‌كات، دوای ئەوەی له‌سه‌ری تووشی پێکان بوو.
سەرۆکی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هیوای زوو چاکبوونەوە و گەڕانەوەی خێرا بۆ یاریزانەکە دەخوازێت بۆ ئەوەی لەنێو ئەو یاریزانەبێت بەشداری لە یارییەکانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان بكات کە لە مانگی داهاتوودا لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.