ئاسیاعێراقگرنگترین

دوو یاریزانی کورد بۆ جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمی عێراق کراون

Yariga App

یاریگا –

دوو یاریزانی کورد بۆ بەشداریکردن لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان لەلایەن رازی شنێشلەوە بانگهێشتکراون و یانەکانیشیان رەزامەندیی سەرەتاییان داوە.

رازی شنێشل راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق بۆ بەشداریکردن لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان کە دوو مانگی دیکە لە قەتەڕ بەڕێوە دەچێت، بانگهێشتی چەند یاریزانێکی پیشەگەری کردووە، بەشێکیان لەلایەن یانەکانیان لاری نەبوونیان پێنەدراوە.

هەریەکە لە یوسف ئەمین یاریزانی لاوی کوردی یانەی ئێنتراخت براونشڤینگی ئەڵمانی و بڵند حەسەن یاریزانی لاوی کوردی یانەی هێرنڤینی هۆڵەندی بۆ ئەو پاڵەوانێتییە لەلایەن رازی شنێشلەوە بانگهێشتکراون و بەگوێرەی زانیارییەکان، یانەکانیان رەزامەندیی سەرەتاییان پێداون و لارییان نییە بەشداریی جامی ئاسیای خوار 23 بکەن.

جگە لەو دوو یاریزانە کوردە هەریەکە لە ئاکۆ حوزێر و زەید عەبدولڕەحمان لە یانەی دهۆک و هەڵۆ فایەق لە یانەی هەولێر لە ئیمارات لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی بەشداریی کەمپێکی مەشق و راهێنانیان کرد و لەلایەن رازی شنێشلەوە بانگهێشتکرابوون.

زیدان ئیقبال یاریزانی ئۆترێختی هۆڵەندی و عەلی حەمادی یاریزانی ئیپسویچ تاونی ئینگلیزی لەو یاریزانانەن لەلایەن یانەکانیانەوە رێگایان پێنەدراوە بۆ پاڵەوانێتییەکە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراقەوە بکەن، چونکە هێشتا خولەکانی ئەوروپا کۆتاییان نایەت و یانەکان یارییان دەمێنێت.

جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان رۆژی 15ـی نیسان تاوەکو رۆژی 3ـی ئایار لە قەتەڕ بەڕێوە دەچێت و هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی دووەم هاوشانی سعوودیە و تایلەند و تاجیکستان یاریی دەکات، رۆژی 16ـی نیسان عێراق یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر تایلەند دەکات.

عێراق کە ساڵی 2013 بووە پاڵەوانی یەکەم وەشانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان، دەیەوێت بلیتێکی بەشداریکردن لە ئۆڵێمپیادی پاریس بەدەست بهێنێت کە هاوینی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button