ئینگلتەراگرنگترین

هاوژینەکەی کلۆپ ئەو ڕاهێنەرەی لە بڕیاری جێهێشتنی لیڤەرپول پەشیمان کردووەتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

بڕیارە چاوەڕواننەکراوەکەی یۆرگن کڵۆپ بۆ جێهێشتنی لیڤەرپول سەرەکیترین مانشێتەکانی چەند کاتژمێری ڕابردووی زۆرینەی میدیا جیهانیی و بەتایبەت ئینگلیزیەکان بوو. بەڵام دەرکەوتووە ئەو ڕاهێنەرە ئەڵمانییە وەرزی ڕابردوو بڕیارێکی هاوشێوەی داوە بەڵام هاوژینەکەی پەشیمانی کردووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی TimeSportی ئینگلیزی، کڵۆپ هەر ساڵی پار لە ناوەڕاستی وەرزەکەدا بڕیاری وازهێنانی دابوو بەڵام ئولا ساندرۆکی هاوژینی قایلی کردبوو بە مانەوە.

لای خۆیەوە لە هەواڵێکی هاوشێوەدا رۆژنامەی دەیلی مەیڵ باس لەوە دەکات کە ساندرۆک ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە بڕیارە چارەنووسساز و یەکلاکەرەوەکانی کڵۆپدا و، هەو ئەویش بووە ساڵی ٢٠١٣ کە وای لە ڕاهێنەرەکە کرد ئۆفەرێکی مانچستەر یونایتد ڕەت بکاتەوە و، دوو ساڵ دواتر بەرەو لیڤەرپوڵی قایل بکات.

بەو بڕیارە شۆکهێنەرەی، کە کلۆپ لە دیارترین هۆکارەکان باسی لەوە کرد وزەی پێویستی پێ نەماوە، دوپاتی کردەوە کە ساڵی داهاتوو لە هیچ کوێ کار ناکات و لە داهاتوویشدا هیچ یانەیەکی پریمەرلیگ وەرناگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button