باڤارییەکان لە گواستنەوەی تریپیێر دەکشێنەوە
یاریگا –
بایرن میونشن لە گواستنەوەی کیران تریپیێری ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد دەکشێتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن نزیکە لەوەی بەشێوەیەکی یەکجاری دەست لە گواستنەوەی کیران تریپیێر هەڵبگرێت.
ئەم بڕیارەی باڤارییەکان پاش ئەوە دێت تاوەکو ئێستا دوو ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی ئەستێرە ئینگلیزییەکە کردووە، بەڵام نیوکاسڵ هەردوو ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.
🚨Excl. News #Trippier: FC Bayern is now close to withdrawing from the negotiations!
⚠️ After new internal discussions this morning, Bayern currently do not plan to submit a new offer ✔️
➡️ Bayern bosses are unwilling to pay any price and they don't want to do anything… pic.twitter.com/ofIJRnslce
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) January 24, 2024
بەپێی زانیارییەکانی پلاتنبێرگ، بایرن میونشن لە دوایین ئۆفەری ئامادەبوو بڕی 15-16 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی کێران خەرجبکات، بەڵام ئامادە نین ئەو بڕە پارە زیاد بکەن و هیچ ئۆفەرێکی دیکە پێشکەش بە یانە ئینگلیزییەکە ناکەنەوە.
تریپیێر لە هاوینی 2022 وەک یەکەم گرێبەستی سەردەمی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە، بەبڕی 12 ملیۆن پاوەند لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵ کرد.
بە درێسی ماگپایس بەشداری 81 یاری کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵیشی درووست کردووە.