ئینگلتەرا

“خۆزگە هەرگیز پەیوەندیم بە لیڤەرپوول نەکردایە”

Yariga App

یاریگا –

جۆ کۆل، ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپوول پێی وایە دوای جێهێشتنی چێڵسی، نەدەبوایە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بکات.

کۆل لە ساڵی 2003 بەرەو چێڵسی رۆیشت و بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە درێسی ئەم یانەیە یاریی کرد هەروەها ئاستێکی نایابی لە ستامفۆرد بریج نیشان دا.

بەڵام دواجار لە ساڵی 2010 بڕیاریدا چێڵسی جێبهێڵێت. بە ئۆفەرێک کە لە لیڤەرپوولەوە وەریگرتبوو چووە ئەم یانەیە و بۆ ماوەی سێ ساڵ یاریزانی رێدز بوو، بەڵام پێکانە لەدوای یەکەکانی بارودۆخی ئەم یاریزانەی قورستر کردبوو.

ئه ستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا له بارەی بڕیارەکەی له پۆدکاستی کەی جۆن ئۆبی میکڵ، کە پێگەی دەیلی مەیل بڵاوی کردووەتەوە، گوتی:

نه شتەرگەری ئەژنۆم کرد و وابزانم ئەوه سەرەتای کۆتایی هاتنی ژیانی تۆپی پێم بوو، چونکه دوای ئەوە ئیتر هەمان یاریزانی پێشوو نەبووم . بۆ ماوەی یازدە مانگ لە یاریگاکان دوور کەوتمەوە. چێڵسیش مافی ئەوەی هەبوو دانوستانەکانی نوێکردنەوە بوەستێنێت تاوەکوو پێداچوونەوە بۆ دۆخەکەم بکات.

کۆل لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

لە مانگی ئۆکتۆبەردا دەستم بە یاریی کردەوە. لەو کاتەدا کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی چێڵسی بوو. من وەک یاریزانی یەدەگ دەهاتمە ناو یاریگا و ئاستم باش بوو، بەڵام بەڕاستی قورس بوو لە پێکهاتەی سەرەکیدا بم. دوای ماوەیەک چوومە ناو پێکهاتەی سەرەکی و زۆر باش یاریم کرد، چێڵسیش ئۆفەرێکی نوێی پێدام، بەڵام وەک ئۆفەرەکەی پێشوو نەبوو.

هەستم کرد ئەو ئۆفەرە لە ئاست تواناکانی مندا نییە، ئەوەش وای لێکردم بڕیار بدەم یانەکە جێبهێڵم. من مافی ئەوەم هەبوو لە نێوان لیڤەرپوول و تۆتنهامدا دانەیەک هەڵبژێرم. لیڤەرپوڵم هەڵبژارد کە یانەیەکی زۆر باش بوو، بەڵام دۆخەکە بە باشی نەڕۆیشت و تێگەیشتم کە هەڵەم کردووە.

لە کۆتاییدا گوتی:

ئەگەر جارێکی دیکە ئەو دۆخە دووبارە ببێتەوە، دەچمە خولێکی تر، چونکە یاریکردن لە گەرمادا وابزانم یارمەتی ئەژنۆمی دەدا.

جۆ کۆل لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول 42 یاری ئەنجامدا و توانی تەنیا 5 گۆڵ بۆ ئەم یانەیە تۆمار بکات

بابەتی زیاتر

Back to top button