یاریگا-
فيدراسۆنى تۆپی پێی ژاپۆن ستایشی ئاستى هەڵبژاردەی عێراقی کرد كه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می جامی ئاسیا یاری ده‌كه‌ن.
ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆن راپۆرتێکی نووسیوە تیایدا هاتووە، بە سەرکردایەتی خیسۆس کاساسی راهێنەری ئیسپانی، عێراق بەهێزی خۆی سەلماندووه به تایبه‌ت دوای بردنەوەی جامی کەنداوی عەرەبی، كه مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو له به‌سڕه به‌رێوه‌چوو.
ئاماژه‌ی به‌شكردووه، هەڵبژاردەی عێراق ده‌یه‌وێت له دوای لە ساڵی 2007 یه‌كه‌م نازناوی جامی ئاسیا بەدەستبهێنێت، هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له جامی كه‌نداو به‌هێزی خۆی نیشانداوه.
راپۆرتەکەی فیدراسیۆنی ژاپۆن هاتووه، خواستێكی زۆر لە ریزەکانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی ئاسیا هه‌یه و یه‌كێكه له هه‌ڵبژارده به‌هێز و پالێوراوه‌كان.
عێراق لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی ژاپۆن و ئیندۆنیسیا و ڤیێتنام یاریی دەکات، رۆژی دووشەممە یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر ئیندۆنیسیا ئەنجام دەدات.